کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیویۆرك رێگە بە تیپەكان دەدات دەست بەراهێنان بكەنەوە

.

12:44 PM - 25/05/2020

نیویۆرك رێگە بە تیپەكان دەدات دەست بەراهێنان بكەنەوە
 رێگە بەتیپە وەرزشییەكان دەدرێت  لە بارەگا رەسمیەكانی خۆیان لەنیۆیۆرك دەست بەراهێنانەكانیان بكەنەوە ئەندرۆ كۆمۆی حاكمی ویلایەتی نیویۆرك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وتی: لەمرۆوە سەرجەم تیپە موحتەریفەكان لەخولەكانی نیۆیۆرك دەتوانن دەست بە راهێنانەكانیان بكەنەوە.
 باسی لەوەشكرد: وەرزشە جیاوازەكان دەتوانن دەست بەچالاكییەكانیان بكەنەوە بەڵام بەبێ ئامادەبونی هاندەران لەناو یاریگاكان  بەوەش تیپەكانی نیۆیۆرك نێكس و برۆكلین نێتس لەخولی باسكەی ئەمریكا و 3 لەتیپەكانی خولی هۆكی ئەوانیش نیۆیۆرك رینجەرز و نیۆیۆرك ئیسلاندرز و باڤالۆسایبرز و تیپەكانی بەیسبۆڵی نیۆیۆرك یانكیز و نیۆیۆرك میتس لەپاڵ یانەی پاڤالۆ بیڵزی تۆپی پێ دەتوانن سود لەو بریارە وەربگرن و دەست بەراهێنانەكانیان بكەنەوە  جێی باسە نیۆیۆك یەكێك لەویلایەتەكانی ئەمریكا كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە لەبڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەجۆرێك زیاتر لە 30 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە لەكۆی زیاتر لە 97 هەزار تووش بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە