کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی ی ن ك بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە

.

06:34 PM - 24/05/2020

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە ، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی تەواوی موسوڵمانانی جیهان و عێراق و بەتایبەت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەهەرچوارپارچەی کوردستان دەکەین ، بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هێزی پێشمەرگە و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ ، کە لەم بۆنە پیرۆزەدا و هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و لەخۆبوردنەوە یٔەرکی پاراستنی یٔارامی و یٔۆقرەیی هەرێمی کوردستان و گیان و تەندروستی خەڵک و یٔارامی و یٔاسایشی هاوڵاتیان لەیٔەستۆدایە و بێ ماندووبوون لەوپێناوەدا شەونخوونی دەکەن ، مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بەڕێزەوە لەماندوونیان دەڕوانێت.

وەک چۆن جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لەڕووی کۆمەڵایەتی و یٔاینییەوە هەڵگری پەیامی یٔاشتەوایی و لێبووردەییە بۆ گشت موسوڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی، یٔومێد دەکەین بەهەمان شێوە یٔەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی قوڵبووەی لێبوردەیی و یٔاشتی کۆمەڵایەتی  و  پتەوکردنی ڕیزەکانی نێوان  لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ، بەیٔامانجی هەوڵدانی زیاتر بۆ چارەسەری کێشە و گرفتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی ، بەتایبەتی چارەسەری یٔەو کێشە و گرفتە داراییانەی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە و خەڵکی کوردستان و مووچەخۆران تیاندا زەرەرمەندی یەکەمن و یٔەم بارودۆخە زیاتر درێژەنەکێشێت و خۆشگوزەرانی و  یٔارامی  بۆ خەڵکی کوردستان دەستەبەربکرێ.

دووبارە جەژن لەتەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆزدەکەین  هیوای کامەرانی و یٔاسودەیی بۆ هەمووان دەخوازین .



مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
23/5/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە