کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆرسەی عیراق: لە هەفتەیەكدا مامەڵە بە 2.5 ملیار پشكەوە كراوە

.

04:49 PM - 24/05/2020

 (تەها ئەحمەد) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا مامەڵە بە 2 ملیار‌و 405 ملیۆن پشكەوە كراوە كە بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەڕێژەی لەسەدا 15 پۆینت 8 زیادیكردوە.
راشیگەیاند، ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی تۆماركراون گەیشتۆتە 104 كۆمپانیا، هەروەها ژمارەی ئەو پشكانەی تۆماركراون گەیشتۆتە 12 ترلیۆن‌و 228 ملیار پشك.
وتیشی، لە هەفتەی رابردوودا مامەڵە بە پشكی 36 كۆمپانیاوە كراوە، ژمارەی ئەو پشكانەش كە كڕین‌و فرۆشتنیان پێوەكراوە 2 ملیار‌و 405 ملیۆن پشك بووە، بەهای ئەو پشكانەش 2 ملیار‌و 788 ملیۆن دینار بووە.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، پێنوێنی سەرەكی بۆرسەی عیراق كە بریتیە لە (ئای ئێس ئێكس 60) لە كۆتا رۆژی هەفتەی رابردوودا لە 424 پۆینت 67 خاڵدا داخراوە، كە بەراورد بەهەفتەی پێشتر بەڕێژەی لەسەدا سفر پۆینت 9 دابەزیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە