کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیاری لێخۆشبوون لە غەرامەی هاتووچۆ درێژكرایەوە

.

04:21 PM - 24/05/2020

عەمید (فەرەیدون عومەر) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتۆتەسەر، تاوەكو 16ی حوزەیرانی 2020 درێژكراوەتەوە.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند: هەركەسێك ئەگەر لە رۆژانی كەرەنتینەدا مۆڵەتەكەی یاخود ساڵانەكەی یاخود ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچووبێت، لێخۆشبوونی بۆ دەركراوە‌و لەسەرجەم غەرامەكانی دواكەوتن دەبەخشرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا مۆڵەتی ئەنجامدانی مامەڵەكان، تاوەكو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن تا ئەوكاتە، سەردانی هاتوچۆ بكەن‌و مامەڵەكانیان جێبەجێ بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە