کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە مانگێكدا 101 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە عیراق سوتێندراوە

.

01:07 PM - 24/05/2020


بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عێراق ئاشكرای دەكات، لەماوەی یەك مانگەدا ١٠١ هەزار و ٢٢٢ دۆنم زەوی كشتوكاڵی سووتاوە.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ٢١ی نیسانی رابردوودا تا ٢٢ی ئایار 164 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە زەوییە كشتوكاڵییەكان روویانداوە كە بەهۆیەوە ١٠١ هەزار و ٢٢٢ دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە ژمارەیەك پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق سووتاوە.وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، زۆرترین رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە پارێزگای سەڵاحەدینە، كە 48 رووداوە و دوای ئەوەیش پارێزگای نەینەوا بە 25 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە‌و پارێزگای دیالەش 20 رووداوی ئاگركەوتنەوە تیایدا تۆماركراوە.بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە، رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە 65یان بەهۆی شۆرتی كارەبا، 27ی دیكەیان لە ئەنجامی فرێدانی ئاگر لە ماكینەی دەڕاسە و 18ی دیكەیان سەرچاوەی ئاگری دەرەكی، 13یان لە ئەنجامی ئاگری جگەرە و 9 ڕووداوی ئاگرتنەوە بە ئەنقەست و هەشتی دیكەشیان لە ئەنجامی كردەی تیرۆریستی بوون، هەروەها 34 رووداوی ئاگرتنەوە هۆكارەكەیان دیار نییە‌و لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە