.
12:44 PM - 24/05/2020
به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، چه‌ند رۆژی رابردو لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرتوه و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش هۆشیاری به هاوڵاتیان ده‌دات.
كامه‌ران عزه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، چه‌ند رۆژی رابردو لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرتوه، وتیشی: ئاژه‌ڵه‌كان له گۆڕه‌پانی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ له شاری سلێمانی سه‌ربڕدرابون، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه.
رونیكرده‌وه: ئه‌و كوشتارگانه‌ی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنینیان بۆ ئه‌نجانم ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه بۆ گۆشته‌كه ده‌كرێته‌وه پاشان مۆر ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتنه‌كه‌شیان مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌ته، داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆپاراستنی ته‌ندروستی خۆیان وخێزانه‌كانیان له‌و جۆره گۆشته مه‌كڕن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیشیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراون بۆ له‌ناوبردن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە