کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دەنگۆی قەرزكردنی 3 ملیار دۆلاری رەتكردەوە

.

10:51 AM - 24/05/2020


وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامی دەنگۆی قەرزكردنی 3 ملیار دۆلار لەسعودیە دەداتەوە و لەڕاگەیەندراوێكیشدا سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەسەر ئەو بابەتە بڵاو دەكرێتەوە بەپڕوپاگەندەی بێ بنەما لەقەڵەمدەدات و ئاماژەی بەوەكردووە" بەهیچ جۆرێك لەسەردان و كۆبوونەوەكانی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق بۆ ئەو وڵاتە باس لەقەرزی نەختینە نەكراوە، بەڵام گفتووگۆ لەبارەی هەماهەنگی بازرگانی و زیادكردنی پرۆژەی وەبەرهێنانی سعودی كراوە لەناو خاكی عیراق، كەپێدەچێت زیاتر لەو ڕێژەیەش سوودی ئابووری بەعیراق بگەیەنێت".
وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكراشیكردووە "عەلی عەلاوی جگە لە گەیاندنی نامەیەكی تایبەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ شاسەلمان پادشای سعودیە، هاوكات لەسەردانەكەیدا بۆ ئەو وڵاتە لەگەڵ هەریەك لەوەزیرانی وزە و دەرەوە و دارایی و بازرگانی كۆبۆتەوە"، ئاماژە بەوەشكراوە "سەردانەكەی بەشێكی پەیوەست بووە بەدرێژەدان بەهەنگاوەكانی كابینەی حكومەتی  پێشوو بۆ كرانەوەی بازاڕی ئابووری عیراق بەڕووی وڵاتانی دراوسێدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە