کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەژن و قەیسی....

.

10:43 AM - 24/05/2020



لەشكر حەمید كە ئەندازیاری خۆراكەو هاوكات سەرۆكی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییە، لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بابەتێكی لەسەر (قەیسی و جەژن) نووسیوە، كەتیایدا باسی لەكلتوری كوردی و چۆنیەتی بایەخدان بەخواردنی قەیسی كردووە.

 لەشكر حەمید دەڵێت ، قەیسی لە كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر لە جەژن و بۆنەكان بایەخ بە خواردنی قەیسی دەدرێت، قەیسی ووشككراوە یەكێكە لە میوە وشكراوە زۆر بە سوودەکان کە کوردەواری دا وەکو هێمای جەژن تەماشا دەکرێت کە ئەمەش بنەمای زانستی هەیە بە هۆی زۆری سودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی زیانەکانی ئەو خۆراکانەی لە جەژن دا دەخورێت بە تایبەتی خواردنی بڕێکی زۆر برنج و چەوری و شیرینی و سوێری و شەبەتە دەست کردەکان و خواردنەوە گازی یەکان بۆیە زۆر گرنگە بۆ خواردنی جەژن قەیسی بخۆین لەبەرئەوەی کۆلستڕۆڵی تێدا نی یە ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە کە کاریگەری باشی هەیە بۆ مێشکی مرۆڤ هەروەها دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەکان پەکتین و سلیلۆز کە هەرس ئاسان دەکات و بۆ کۆڵۆن باشەو قەبزی ناهێڵێت،قەیسی ڕێژەیەکی باش ڤیتامینەکانی تێدا یە بە تایبەتی ڤیتامین A , c,B6
ڕێژەیەکی باشی کانزاکانی تێدایە مادەی دژە ئۆکسێنی تێدا یە لەگەڵ دژە هەوکردنی تێدا یە هاوسەنگی ڕێژەی شەکر لە خوێن دا ڕادەگرێ جەستە پاک دەکاتەوە لە کۆلستڕۆڵە زیان بەخشەکان ڕێگرە لە زیادبوونی کێش و ماسولکەکان بەهێز دەکات بۆیە زۆر گرنگە لە جەژن دا قەیسی بخۆین.

 gksat-ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە