کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران هۆشداریدەداتە ئەمریكا لە ئاوەكانی كەنداو هیچ هەڵەیەك ئەنجام نەدات

.

11:14 PM - 23/05/2020

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و تەمیم بن حەمەد میری‌ قەتەر پەیوەندییەكی‌ تەلەفۆنییان ئەنجامداو تێیدا سەرۆكی ئێران ئاماژەی‌ بەوەدا وڵاتەكەی‌ دەستپێشخەر نابێت لە ڕوودانی‌ هەر ململانێ و كێشەیەكدا، بەڵام بەرگری‌ لە مافی‌ ڕەوای‌ خۆی‌ دەكات بۆ پاراستنی‌ سەروەری‌ و یەكێتی‌ خاكەكەی‌، حەسەن ڕۆحانی هۆشداریشی‌ دا لەوەی‌ ئەگەر ئەمریكا ببێتە هۆی‌ دروستكردنی‌ كێشە بۆ كەشتییە نەوت گوێزەرەكانی‌ ئێران لە ناوچەی‌ كاریبی‌ و هەر ناوچەیەكی‌ تر ئەوا وەڵامی‌ هاوشێوەیان دەدەنەوە، راشیگەیاند هیوادارە ئەمریكییەكان هیچ هەڵەیەك نەكەن، لەبەرئەوەی‌ وەڵامیان دەدەنەوە و ڕێوشوێنەكانی‌ ئەمریكا لەهەندێ شوێنی‌ جیهان لەلایەن ئێرانەوە ڕەت دەكرێتەوە،هاوكات ئامادەیی وڵاتەكەشی‌ دەربڕی‌ بۆ كاركردن لەگەڵ وڵاتانی‌ ناوچەكە بە ئامانجی‌ گەرەنتیكردنی‌ ئاسایشی‌ هەرێمایەتی‌. 
  لەبەرامبەریشدا میری‌ قەتەر تەئكیدیكردەوە لەسەر ئەوەی‌ ئاسایشی‌ هەرێمایەتی‌ لە ڕێگەی‌ هاریكاری‌ نێوان وڵاتانی‌ ناوچەكەوە بەدی دێت و پێویستە ئەو كارە بكرێت بۆ گەرەنتیكردنی‌ ئاسایشی‌ ڕێڕەوە ئاوییەكانی‌ كەنداو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە