کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیستانی: رۆژی دووشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە

.

11:07 PM - 23/05/2020

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، چاودێری بینینی مانگ كراوە، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان و هاوكات بەڕە‌چاوكردنی ئەوەی مانگ نەبیندراوە، سبەینێ درێژكراوەی مانگی رەمەزانە و رۆژی دوشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
ئەوەش لە كاتێكدایە ، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم و وەقفی سوننی عیراق رۆژی یەكشەممە 24ی ئایاری 2020 بە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیار كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە