کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك توشبووی تری كۆرۆنا لە سلێمانی و دهۆك تۆمار كران

.

09:49 PM - 23/05/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، هەشت تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، كە پێنج ژنی تەمەن 67 و 47 و 48 و 38 و 37 ساڵ و سێ پیاو تەمەن 57 و 37 و 26 ساڵ-ن، تەنها یەكێكیان بەركەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەكێكی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە و دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و شەش تووشبووەكەی تر دانیشتووی شاری سلێمانین و بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی پشكنینی تاقیگەیان بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیاندراوێكی جیادا ، ئاماژەی بەوەدا ، پێنج توشبوی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە پارێزگای دهۆك تۆماركران كە سەرجەم توشبوەكان پیاون و دانیشتوی قەزای ئاكرێن، پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاكی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵی و  تەمەنیان 38 و 37 و 36 و   37 و 30 ساڵن، دوای تەواوبونی دەوامیان لە شاری بەغدا و گەڕانەوەیان، پشكنینیان بۆكراوە و دەركەوتوە سەرجەمیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و هاوكات توشبوویەكی تری كۆرۆنا كە پیاوێكی تەمەن 38 ساڵانە و دایشتووی شاری دهۆكە ، تۆمار كراوە . ئەوەش لە كاتێكدایە بەپێی دواین ئاماری تەندروستی هەرێم، 476 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەنێویاندا، پێنج مردن هەیەو 385 كەسیش چاكبونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە