.
06:58 PM - 23/05/2020
مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ لەشاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا كرایەوە كەبەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ ماوەیەك داخرابوو.
ئەو مۆزەخانەیە بەناوی ماكسسی یاخود مۆزەخانەی نیشتمانی بۆ هونەرەكانی سەدەی بیست و یەك ناسراوە و تێیدا پیشەیی ئەندازەی بیناسازی نمایش دەكرێت، لەكاتی چوونە ژوورەوەی زیارەتكاران بۆ ئەو مۆزەخانەیە دەبێت رێوشوێنە تەندروستی و خۆپارێزییەكان جێبەجێ بكەن وەك پشكنینی پلەی گەرمی جەستە و پۆشینی دەمامك و دەستكێش.
جیۆڤانا میلاندری سەرۆكی دامەزراوەی مۆزەخانەكە ووتی: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر هەمووان دروستكردووە بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ و زۆرێك لە برینیان هەیە.
CN3W9n8WQsE
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە