کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانایان تاقیكردنەوە دەكەن لەشێوەی ڕوكاری مەریخ

.

06:42 PM - 23/05/2020

بەهەزاران شێوەی هاوشێوەی پاشماوەی گڕكانی سەر هەسارەی زەوی لەسەر هەسارەی مەریخ بڵاوبۆتەوە و چۆنیەتی دروستبوونی ئەو شێوانە بوونەتە هۆی دروستبوونی مشتومڕ و  زانایان تاقیكردنەوە دەكەن لەدروستبوونی هەڵكەوتەی ڕووكاری هەسارەی مەریخ.
هەندێك لەزانایان لەو بڕوایەدان ئەو شێوانە بەهۆی شەپۆلی قوڕینەوە دروستبووە، بەڵام زانیارییەكان لەبارەی جووڵەی قوڕ لەسەر ئەو هەسارەیە زۆر كەمە، هەربۆیە ژمارەیەك زانا لەئەكادیمیای چیك بۆ زانست بەهاریكاری زانایانی زانكۆی كراوە لەبەریتانیا تاقیكردنەوەیەكیان كرد لەبارەی چۆنیەتی جووڵەی قوڕ لەسەر هەسارەی مەریخ.
لەو تاقیكردنەوەیەدا زانایان ژوورێكی پەستان نزمیان بەكارهێنا بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی هاوشێوەی هەسارەی مەریخ و دەركەوت قوڕەكە بەڕووكای زەوییەكەدا بڵاودەبێتەوە هاوشێوەی ئەو ڕێگایەی چەند جۆرێك لەگڕكان لەسەر زەوی بڵاودەبێتەوە.

XGEyAcZ5oak

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە