کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تووشبووانی كۆرۆنا لەعیراق چوار هەزار كەسی تێپەڕاند

.

06:01 PM - 23/05/2020

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراق چوار هەزار كەسی تێپەڕاند و 147 كەسی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عیراق گەیشتۆتە 4010 تووشبوو و لەو ژمارەیە 2557 تووشبوو چاكبوونەتەوە و  147 كەسی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و بوونەتە قوربانی و 1306 تووشبوو لەژێر چاودێریی پزیشكیدا و لەنەخۆشخانەكان ماونەتەوە.
زۆرترین رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای بەغدا بووە كە 1853 تووشبووی كۆرۆنا و 84 قوربانی كۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆماركراوە.
هاوكات پارێزگای بەسرە لەپلەی دووەمدایە لەسەر ئاستی عیراق لەڕووی تۆماركردنی تووشبووانی كۆرۆنا و لەو پارێزگایە 736 حاڵەتی تووشبوون و 18 قوربانی تۆماركراوە.
لەپارێزگای نەجەف 319 حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و 6 قوربانی و 301 حاڵەتی چاكبوونەوە لەڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە