کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەرژەنتین توانای دانەوەی قەرزە داراییەكانی نییە

.

05:18 - 23/05/2020

ئەژەنتین نەیتوانی لە كاتی خۆیدا ئەم مانگە بڕی 503 ملیۆن دۆلاری وەك قیستی قەرزە داراییەكانی بداتەوە و ئەوەش دەری دەخات، ئەو وڵاتە بەهۆی كاریگەریە ئابورییەكانی كۆرۆناوە توانای دارایی خۆی لە دەستداوە و رەنگە بۆ داهاتووش گرفتی گەورەی بۆ داواكردنی قەرزی دارایی نوێ‌ رووبەروببێتەوە.
هاوكات حكومەتی ئەرژەنین رایدەگەیەنێت: كە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ میكانیزمی دانەوەی قەرزەكان لەگەڵ لایەنە قەرزپێدەرەكاندا لە گفتوگۆدا دەبن و دەشیانەوێت پێش كۆتایی یەكەم هەفتەی مانگی داهاتوو بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە