کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆڵز رویس 9 هەزار هەلی كار هەڵدەوەشێنێتەوە

.

05:15 PM - 23/05/2020

بە كاریگەری زیانە ئابورییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان كۆمپانیای (رۆلیز رۆیس) بریاریدا 9 هەزار هەلی كار لە كۆمپانیاكەیان لەبواری كەرتی فرۆكەوانی مەدەنیدا هەڵبوەشێنێتەوە.
لەو بارەیەشەوە وارن ئێست سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ئاشكرایكرد: كۆمپانیاكەمان خاوەنی 52 هەزار كارمەندەو ئەمرۆش هەست بە دڵتەنگیەكی زۆر دەكەن بەوەی ناچارن بەهۆی دارمانی كەرتی گەشتیاری ئاسمانیەوە 9 هەزار كارمەندیان لەكارەكانیان دەربكەن.
وتیشی: زۆرینەی ئەو كرێكارو كارمەندانەی لەكارەكانیان لادەبرێن لە بواری فرۆكەوانی مەندەنیدا دەبن و ئەو كەمكردنەوەی هەلی كارەشی بە گرنگ بۆ مامەڵەكردنی پێویست لەگەڵ كاریگەرەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرنا وەسفكرد.
كەمكردنەوەی كارمەندەكانی (رۆلیز رۆیس) لە توایدا دەبێت نزیكەی 856 ملیۆن دۆلار لە داهات و خەرجیەكان بۆ كۆمپانیاكە بگەرێنێتەوە.

FwxSBKgFCug

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە