کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد

.

05:10 PM - 23/05/2020

لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمركیاو چین لەسەر تۆمەتباركردنی یەكتر بە بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو مەترسیەكان لە لاوازی گەشەكردنەوەی ئابوری جیهان سەر لەنوێ‌ نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد.
لەو چوارچێوەیەشدا نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت 6 بەرزبونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (735) دۆلارو 8  سەنت.
هەروەك لەگەڵ زێڕدا نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەرداهاتووە و لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 6 نرخەكەی پێشووی بەرزبۆتەوە و فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (17) دۆلار و (16) سەنت ئەمە لە كاتێكدا پلاتین بەجێگیری نرخی پێشووی ماوەتەوەو بە  832 دۆلارو 65 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە