کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیایەكی تر لەئەمریكا مەترسی مەیەپوچبوونی لەسەرە

.

05:06 PM - 23/05/2020

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو كاریگەریە نەرێنیەكانیەوە لەسەر ئابوری جیهان، زۆرێك لە كۆمپانیاكان رووبەرووی زیان و مەترسی مەیەپوچبوون بوونەتەوە  و لەو چوارچێوەیەشدا كۆمپانیای ( هێرتز) بۆ بەكرێدانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا داوای بە هاناوەچوونی دارایی دەكات بۆ ئەوەی لە مایەپوچبوون رزگاری ببێت.
لەو چوارچێوەیەشدا  كۆمپانیاكە كە یەكێكە لە كۆمپانیا كۆن و بە تەمەنەكان لە ئەمریكا ئەوەی خستۆتەروو: كە قەدەغەی هاتووچۆو راوەستانی گەشتەكانی نێوان وڵاتان و هاتنی گەشتیاران بۆ ئەمریكا هۆكاربوون بۆ ئەوەی رووبەروی زیانێكی زۆر ببنەوە و نەتوانن لەبەردەم كاریگەریەكانی بڵاوبونەوەی كۆرۆنادا خۆراگربن.
ئاماژەیان بەوەشداوە: كە كۆمپانیاكە رووبەرووی قەرزێكی دارایی زۆر بۆتەوەو نوێ نەكردنەوەی ماوەی درێژكردنەوەی پێدانەوەی قەرزەكانیش لەلایەن ئەو كۆمپانیایانەی پێشتر قەرزیان پێداوە هۆكار بووە بۆ ئەوەی زەنگی ئاگاداركردنەوە بۆ مایەپوچبوونی خۆی رابگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە