کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژاپۆن پاڵپشتی دارایی پێشكەشی كۆمپانیاكانی دەكات

.

05:00 PM - 23/05/2020

لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان و ئەو كاریگەریە ئابوریانەی لێی كەوتۆتەوە بانكی ناوەندی ژاپۆنیش دەستپێشخەریەكی بۆ هاوكاریكردن و پێدانی قەرز بە كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكان راگەیاند.
لەو بارەیەشەوە بانكی ناوەندی ژاپۆن ئاشكرایكرد: كە بڕی 280 ملیار دۆلار وەك پاڵپشتی دارایی بەشێوەی قەرز دەدەنە ئەو كۆمپانیایانەی بەهۆی كۆرناوە رووبەروی ئاستەنگی ئابوری بوونەتەوەو لەسەرەتای مانگی داهاتووشەوە كارەكە دەستپێ‌ دەكرێت.
ئەم دەستپێشخەریە نوێیەی ژاپۆنیش بۆ هاوكاریكردنی كۆمپانیاكانی لەكاتێكدایە پێشتریش بڕی 187 ملیار دۆلاری تری بۆ كرینەوەی قەواڵەی دارایی كۆمپانیاكان خستبووە بواری جێبەجێكردنەوە، هەوەها بڕی 234 ملیار دۆلاری تریش بۆ پارەداركردنی پێدانی قەرزە تایبەتەكان تەرخانكربوو.
لەئێستاشدا ژاپۆن كە بە سێیەم گەورەترین ئابوری جیهان دادەنرێت بە هۆی كاریگەریەكانی كۆرۆناوە رووبەروی داكشانی ئابوری بۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە