کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا دەیەوێت ووزەی كارەبای زیاتر بە عیراق بفرۆشێت

.

04:51 PM - 23/05/2020

توركیا بەنیازە ئاستی ئاڵوگۆری ووزەی كارەبای خۆی لەگەڵ عیراقدا بەرزبكاتەوە.
لەو بارەیەشەوە فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا لە عیراق رایگەیاند: كەلەگەڵ عیراقدا لە پەیوەندیەكی باشدان و سوریشن لەسەر ئەوەی ئاستی ئاڵوگۆری نێوان هەردوو وڵات لەبواری ووزەو بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی كارەبادا زیادبكەن.
وتیشی: توركیا دەستی بە هەمەچەشنەكردنی سەرچاوەكانی بەرهەمهێنانی ووزەو كارەبا كردووە، بەتایبەت پاش بەگەرخستنی دوو تۆرباینی بەرهەمهێنانی ووزەی كارەبا لە بەنداوی ئاوی (ئیل سیۆ) كە لەتوانایدایە هەزارو 200 مێگاوات ووزەی كارەبا بەرهەم بهێنێت.
ئاشكراشیكرد: توركیا نایەوێت تەنها لە هەناردەكردنی ووزەی كارەبادا بۆ عیراق بەشداربێت بەڵكو دەویەوێت شارەزاییەكان لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆر بكات .
جێی ئاماژەیە: بەنداوی ئیلسۆ بە گەورەترین بەنداوی ئاوی سەر رووباری دیجلە دادەنرێت و لەتوانایدایە زیاتر لە 20 بلیۆن مەتر سێجا لە ئاو گلبداتەوە و ببێتە چوارەم گەورەتری بەنداوی ئاویش لە توركیادا لەبەرهەمهێنانی ووزەی كارەبادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە