کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیری عیراق و حكومەتەكەی رێگری لەگەندەڵیەكی گەورە دەكەن

.

04:48 PM - 23/05/2020

عالیە نسەیف ئەندانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە ، رێكەوتننامەیەكی وەزارەتی كارەبا سەبارەت بەوێستگەی (بێجی)  رەتكراوەتەوە، كە لەلایەن باڵیۆزی میسر لەعیراق داوای كراوەو لەرێی چەند كەسێكیشەوە نێوەندگیری بۆ كراوە تا سەرۆك وەزیران قایل بكرێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە  هەوڵدراوە گرێبەستی وێستگەی بێجی بۆ كۆمپانیای (ئۆراس كۆم)ی میسری دەربچێت، بەڵام بەو هەنگاوەی سەرۆك وەزیران كۆتایی بەدەستوەردانی وەزارەتەكان هێنراوە .
عالیە نسەیف  باسی لەوەشكردوە: باڵیۆزی میسر هەوڵیداوە لەرێی راوێژكاری سەرۆك وەزیر و هەروەها وەزیری كارەباوە ئەو گرێبەستە بۆ كۆمپانیایەكی وڵاتەكەی دەستەبەر بكات, بەڵام سەرجەم رێگەكان بەڕووی باڵیۆزی میسردا داخراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە