کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق- داوای ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەكرێت

.

04:45 PM - 23/05/2020

لەو بارەیەشەوە حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد: پێویستە حكومەتی عیراق لە مانگی تەمموزی داهاتووەوە دەست بە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 بكات لە كاتێكدا داوا لە حكومە دەكەن لەپاش جەژن بە خێرایی پرۆژەیاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
وتیشی: تائێستا بە دیاریكراوی لەلایەن روونیە پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی عیراق قەبارەی كورتهێنانەكەی چەندە، بەڵام دەتوانن لە دۆخی خراپی ئابوری وڵاتدا بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتەكانەوە خەمڵاندنی بۆ بكەن و لەو بروایەشداین قەبارەی كورتهێنانەكە زۆربێت.
ئاماژەی بەوەشدا: كە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ پێویستی بە پێداچوونەوەیەكی جدی هەیە و پێویستە بە خێرایش رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت دەنگی لەسەر بدرێت بە پێچەوانەوە رەنگە ئەمساڵ عیراق بەبێ‌ پرۆژەیاسای بودجە بەرێ‌ بكات.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق داوا لە حكومەت دەكات دەست بە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە