کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە كوردستانیان دەكات

.

03:25 PM - 23/05/2020

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەم، هیوادارم خوای گەورە ڕۆژوو و تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەكمانی قبوڵ كردبێ و یٔەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەكەمان و زاڵبین بەسەر قەیرانەكان.
‎ئەمساڵ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز هاوكاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و قەیرانی دارایی و وەستانی جموجۆڵی بازرگانی و داراییە لە جیهان و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی، كە بێگومان یٔەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق دروستكردووە و هاووڵاتیانی ڕووبەڕووی ژیانێكی قوڕس كردۆتەوە و كارو كاسبی وەستاوە و ژیان شێوازێكی جیاوازتر لەجارانی وەرگرتووە، ئەركە لەسەر هەموومان لەهێزو لایەنە سیاسییەكان هاوكارو پشتیوان بین بۆ تێپەڕاندنی یٔەم دۆخە و پێویستیشە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكات و لەسەرووی هەموویانەوە بەدەم داواكاری هاووڵاتیانەوە بێ و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دابین بكات و مووچە لەكاتی خۆی دابەش بكات.

‎هاونیشتمانیانی خۆشەویست ....
‎یٔەم دۆخەی ئەمڕۆ لەكوردستان هەیە و كوردستانیانی گیرۆدە كردووە پێویستی بە بڕیاری بوێرانە و حەكیمانە هەیە بۆ بنبڕكردنی، لە سەرووی هەموویانەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی شەفافیەت و چاكسازی لە سێكتەرە جیاوازەكانی حوكمڕانی، بە جۆرێك سەرجەم داهات و سامانەكانی هەرێمەكەمان لە خزمەتی گەلەكەمان و بۆ خۆشگوزەرانی هەرێمەكەمان بەكاربێت، ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانیشە كە لایەنە سیاسییەكان لەبری ململانێ و شەڕكردن لەسەر دەستكەوتە حزبییەكان، دانیشن و بەیەكەوە كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن و ئەم دۆخە تێپەڕێنین و چیتر لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە هێرش نەكەنە سەر یەكتر و دەروونی هاووڵاتیان لەوە زیاتر ماندوو نەكەن و لەبری چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان خەڵك بە پرس و كێشەی لابەلا سەرقاڵ نەكەن و قەیرانی دەستكرد دروست نەكەن.
‎دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی دەكەم و یٔەم جەژنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم سوپاسی تایبەتی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ و پێشمەرگە بكەم، كە لەكاتی قەیرانی كۆڕۆنادا ماندوونەناسانە كاریان كرد بۆ ڕێگرتن لە زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە، هەروەها سوپاس بۆ خەڵكی خۆڕاگری كوردستان كە خۆڕاگرانە لەماڵ مانەوە و پابەندی ڕێنماییەكان بوون.


‎كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە