کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرتابەرلین دووەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد

.

02:09 PM - 23/05/2020

هێرتابەرلین دووەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد
 لە دەسپێكی هەفتەی بیست و حەوتەمی خولی یانەكانی ئەڵمانیا یانەی هێرتابەرلین لە نێو یاریگای بەرلینی ئۆلۆمپی و لە دێربی ئەو شارە میوانداری یانەی یۆنیۆن بەرلینی كرد و دووەم بردنەوەی لەسەر یەكی لە دوای دەستپێكردنەوەی بۆندس لیگا بەدەستهێنا.

 لە گێمی یەكەم یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵەكانیان بۆ تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتن چڕكردەوە بەڵام سەركەوتوونەبوون و سەرەنجام ئەو گێمەچۆن دەستی پێكردبوو هەربەو شێوەیە كۆتایهات  لەگەڵ دەسپێكی گێمی دووەم یاریزانانی یانەی میواندار باشتردەركەوتن و لە دەقیقەی 51ڤیداد ئیپیسیڤیچ بە لێدانێكی سەر هێرتابەرلینی كردە خاوەن گۆڵی یەكەم  دوای تەنها دەقیقەیەك لەو گۆڵە دۆدی لۆكیباكیۆ گۆلچێكی تری بۆ یانەی میواندار تۆماركرد و جیاوازییەكەی بۆ دوو ئەوەندە بەرزكردەوە .

 لە دەقیقەی 61بەهەوڵێكی تاكە كەسی و ب لێدانێكی زۆر جوان لەناوهێڵی سزا ماتیۆس كۆنها گۆڵی سێیەمی هێرتابەرلینی تۆماركرد  لە دەقیقەی 77بۆیاتا ناوی خۆی لە لیستی گۆڵكارانی یانەكە تۆماركرد و بردنەوەی بەئەنجام چوار گۆڵی بێ وەڵام بۆ یانەكەی مسۆگەركرد  بەم بردنەوەیەش هێرتابەرلین كۆی خاڵەكانی بۆ 34خاڵ بەرزكردەوەو بۆ پلەی دەیەمی بۆندس لیگا سەركەوت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە