.
02:05 PM - 23/05/2020
منشنگڵادباخ ئامادەكاری بۆ یاریەكەی لیڤەركوزن دەكات
یاریزانانی یانەی منشنگڵادباخ مەشق و راهێنانەكانیان بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ یارییەكەی ئەمرۆیان درێژەی هەیە كە بڕیارە لەو یارییەدا رووبەرووی یانەی بایەرلیڤەركوزن ببنەوە .
گلادباخ لە دەسپێكی یارییەكانی بۆندس لیگا دوای راگیرانی بۆ ماوی دوو مانگ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بردنەوەی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەرامبەر یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت بەدەستهێنا و لە پلەی سێیەمی بۆندس لیگا بە جیاوازی 6خاڵ بەدوای بایرن میونشنی پێشەنگ و دووخاڵ بەدوای یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەیەوە بەڵام لیڤەركوزن ركابەرێكی سەخت دەبێت و 6یاری لەسەر یەكە دووچاری شكست نەهاتووە و لەئەگەری بردنەوەی لە گڵادباخ سێ خاڵی یارییەكە و پلەی سێیەمی ریزبەندی لێ دەگرێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە