کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كیكی سیتین باس لە بارودۆخی بەرشەلۆنە دەكات

.

02:02 PM - 23/05/2020

كیكی سیتین باس لە بارودۆخی بەرشەلۆنە دەكات
 كیكی سیتیی راهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی باس لە بارودۆخی میركاتۆی داهاتووی یانەكەی دەكات و ئاستی ئەو یاریزانانەش هەڵدەسەنگێنێت كە یانەكەتەلۆنیەكە هەوڵی گواستنەوەیان دەدات .

 لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی كیكی سیتین ئاماژەی بەوەكرد خەون دەبینێت  سەرپەرشتی راهێنانی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بكات و ئاسوودەش دەبێت لەماوەی داهاتوو كار لەگەڵ یەكتری بكەن .

 ئەو راهێنەرە ئیسپانییە ووتیشی : نەیمار خاوەن بەهرەیەكی كەم وێنەیەو هیچ كەس گومان لە تواناكانی نیە بۆیە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دەرگای بەرووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەرازیلیە دەكاتەوە و ئاسوودەش دەبین هاوینی داهاتوو بیگەڕێنینەوبۆ یاریگای كامپ نۆ   سەبارەت بە میرالیم پیانیچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتۆس و لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان ئەو راهێنەرە ئیسپانیە ستایشی تواناكانی ئەو دوو یاریزانەی كرد و دووپاتیشیكردەوە هەوڵەكانیان لە داهاتوودا بۆ بەدەستهێنانی تواناكانیان چڕدەكەنەوە وئارەزووی ئەوە دەكەن لە وەرزی داهاتوودا پێكهاتەكەیانی پێ بەهێزتر بكەن .
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە