کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد هەوڵەكانی بۆ كڕینی تۆلیسۆ بەردەوامە

.

01:57 PM - 23/05/2020

مان یونایتد هەوڵەكانی بۆ كڕینی تۆلیسۆ بەردەوامە
 ئیدارەی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی كۆرانتین تۆلیسۆی فەڕەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا بۆندی ناوبراو بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە .

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی مانچستەریونایتد گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی تۆلیسۆ دەدەن و لەو باوەرەشدان ئەو یاریزانە بتوانێت لە ریزەكانیان ئاستێكی زۆر بەرز و كەم وێنە پێشكەش بكات  هەر بەو هۆیەشەوە بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا بكەن .

 رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیش لای خۆیەوە بڵاویكردۆتەوە : بەرپرسانی مان یونایتد لای خۆیانەوە بڕی زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆیان ئامادە كردووە تا لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشكەشی یانە باڤارییەكەی بكەن و لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا ناوبراو ببنە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد  جێ ی باسە ئەمە جاری یەكەم نییە بەرپرسانی ئەو یانەیە هەوڵی كڕینی كۆرانتین تۆلیسۆی تەمەن 25 ساڵ دەدەن و لە رابردووشدا چەند جارێك هاتونەتە سەر هێڵ تا تواناكانی دەستە بەر بكەن  بەڵام ئیدارەی یانەی بایرن ئامادەنەبووە لە بەرامبەر بڕە پارەیەكی كەمدا دەست بەرداری بن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە