کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەستن كلایڤێرت بۆتە ئامانجی بەرپرسانی ئارسناڵ

.

01:56 PM - 23/05/2020

جەستن كلایڤێرت بۆتە ئامانجی بەرپرسانی ئارسناڵ
 بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات  جەستن كلایڤێرتی هۆڵەندی و ئەستێرەی لاوی یانەی رۆما لەلایەن یانەی ئارسناڵەوە كراوەتە ئامانج .

 بە پێی هەواڵی رۆژنامە بەریتانییەكان : بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ هەوڵەكانیان بۆ كڕینی كلایڤێرتی كوڕ دەست پێ كردووە و بە نیازیشن لە نزیك ترین كاتدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی رۆما دەست پێ بكەن  ئەویش تا بتوانن لە وەرزی داهاتوودا ئەو یاریزانە لاوە ببەنە ریزەكانیانەوە .

 رۆژنامە بەریتانییەكان باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی رابردووشدا بەرپرسانی گەنەرز چاودێری ئەو یاریزانەیان كردووە و تا رادەیەكی زۆیش لە ئاست و تواناكانی رازین  جەستن كلایڤێرتی تەمەن 21 ساڵ كە كوڕی پاتریك كلایڤێرتی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندایە  لە هاوینی 2018 ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی رۆماوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا هاوینی 2023 بۆندەكەی كۆتایی پێدێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە