کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راهێنەرێكی باسكەی ئەمریكا كۆچی دواییكرد

.

01:50 PM - 23/05/2020

 راهێنەرێكی باسكەی ئەمریكا كۆچی دواییكرد
 جێری سلۆوانی ئەستێرەی پێشووی باسكەی تیپە موحتەرییفەكانی ئەمریكا لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری ساڵت لیكی ولایەتی یوتا كۆچی دوایی كرد  چەند پێگەیەكی وەرزشی لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویانكردەوە كە جێری سلۆوان بە شێوەیەكی سروشتی گیانی لە دەست داوە  هەروەها سەرچاوەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە تا ئێستا راپۆرتە پزیشكیەكان رایان نەگەیاندووە كە ئایا مردنی سلوان بەهۆی نەخۆشییەوە بووە یاخود نا  بەڵام سەرچاوەیەك باسی لەوە كردووە كە ئەگەری هەیە ناوبراو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت و هەر ئەو ڤایرۆسەش بوبێتە هۆی مردنی  جێری سلۆوانی لە ساڵی 1942 لە ماكلیناسبۆرۆی ولایەتی ئیلینۆی لە دایك بووە و هەر لە تەمەنی منداڵیشەوە خولیای یاری باسكەی هەبووە و لە نێوان ساڵانی 1966 بۆ 1976 یاریزانی تیپی شیكاگۆ بۆڵز بووە و دوای وازهێنانیشی لە یاری كردن بۆتە راهێنەری تیپەكانی شیكاگۆ بۆڵز و یوتا جاز و لە ساڵی 2011 شدا بە هۆكارێكی تایبەت ماڵئاوایی لە جیهانی راهێنەرایەتی باسكە كردووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە