کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا دەیان كۆمپانیاو دامەزراوەی چین دەخاتە لیستی ڕەشەوە

.

01:06 PM - 23/05/2020

ئەمریكا دەیان كۆمپانیاو دامەزراوەی چین دەخاتە لیستی ڕەشەوە 

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا ڕایگەیاند بە تاوانی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ 33 كۆمپانیاو دامەزراوەی چین دەخاتە لیستی ڕەشەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕوونی كردۆتەوە 9 كۆمپانیاو دامەزراوزەی چین بەهۆی تێوەگلانیان لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و بەشداری كردنیان لە هەڵمەتی سەركوت كردن و دەست بەسەركردنی نایاسایی بەكۆمەڵی خەڵك و كاری بەزۆرو چاودێریكردنی توندی موسڵمانانی ئۆیگۆر لەچین سزا دەدرێن و دەخرێنە لیستی ڕەشەوە.
وەزارەتەكە ڕاشیگەیاندووە 7 دامەزراوەی تری بازرگانی كە لە پڕۆسەكانی چاودێری  كردن بە تەكنۆلۆژیای پێشكەوتوو هاوكاری حكومەتی چینیان كردووە سزا دەدرێن.
وتیشی 24 ڕێكخراوی حكومی و بازرگانی بە تۆمەتی هاوكاری كردنی حكومەتی چین لە دابین كردنی چەك و تەقەمەنی بۆ سوپای ئەو وڵاتە سزا دەدرێن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە