کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واشنتۆن نامەیەك ئاراستەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكات

.

01:02 PM - 23/05/2020

واشنتۆن نامەیەك ئاراستەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكات

 حكومەتی ئەمریكا لەرێی نامەیەكەوە كە ئاراستەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كردوە، داوایكردوە لێكۆڵینەوە بكات لەسەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و  و خشتەی كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.
لایخۆیەوە  بریت بی گیویۆر  یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئەمریكا  رایگەیاند  پێویستە كات بەفیڕۆ نەدرێت و ئەو چاكسازیانە بكرێت كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە  ئاراستەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كردبوو، ئەویش بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی سەرهەڵدانی پەتایەكی وەك كۆرۆنا.
بەوتەی یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئەمریكا رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەتوانێت  پسپۆرانی تەندروستی كۆبكاتەوە سەبارەت بەئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ لەبارەی شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە