کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیری عیراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گفتوگۆیەكی تەلەفۆنی ئەنجامدا

.

12:57 PM - 23/05/2020

سەرۆك وەزیری عیراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گفتوگۆیەكی تەلەفۆنی ئەنجامدا

لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنی نێوان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عیراق و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پرسی هاوكاری ئابووری و سیاسی و ئەمنی نێوان هەردو وڵات تاوتوێكران.
بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران ،لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا باس لەقەیرانی ئابووری جیهانی و كاریگەری لەسەر نرخی نەوت و رەنگدانەوەی بەسەر ئابووری عیراق و هەروەها چارەسەركردنی لێكەوتەكان كراوە.
هاوكات ئامادەكارییەكان بۆ دەستكردن بەگفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردو وڵات تەوەرێكی تری پەیوەندیە تەلەفۆنیەكە بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە