کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری دیالە ئاماژە بەرۆڵی گرنگی پێشمەرگە دەكات لەروو بەرووبوونەوەی تیرۆردا

.

08:48 PM - 22/05/2020

موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە رایگەیاند: پێشمەرگە هێزێكی تۆكمەو گرنگە، بەتایبەت لەشەڕی روبەڕبوونەوەی تیرۆرستاندا رۆڵی بەرچاو گرنگیان هەبووە، لەهەموو ناوچەكەكانداو بەتایبەت سنوری دیالە.
موسەنا تەمیمی بە بە سایتی پیوكەی میدیای راگەیاندووە: پێشمەرگە لەسنورەكانی خانەقین و جەلەولا رێگرێكی گەورەبوون لەتەشەنەكردنی تیرۆرستان و پەلهاویشتنیان بۆ ناوچەكانی تر، ئەمەش دواجار بەهەماهەنگی هێزە عیراقیەكان بووە هۆی شكستی گەورەی داعش.
موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە لەبارەی ئەو رووداوانەی كە لەخانەقین و دەوروبەری روودەدەن، بەباشی دەزانین ژوورێكی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە پێكبهێنرێت.
رونیشكردوەتەوە: ئەم ژوورە هاوبەش كاری هەماهەنگی و پێداچوونەوەی زیاتر بە ناوچەكەدا بكات و سنورەكان رێكبخرێنەوەو كاری هەواڵگری زیاتر بكرێت و سەرچاوەی تیرۆرستان لەناوچەكەدا لەناو ببرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە