کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عێراق : مەترسی كۆرۆنا تا كۆتایی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت

.

06:31 PM - 22/05/2020

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كۆتایی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كۆتاییەكانی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش كەرەنتینە كردنی ناوچەكان لە سەرجەم پارێزگاكاندا دەبێتە هەنگاوێك بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە، وتیشی،ئامادەن پلانی پشكنینی گشتی و قەدەغەی هاتۆچۆی ناوچەیی پەیڕەو بكەن ئەگەر ڤایرۆسەكە لە كۆنترۆڵ دەربچێت.
وەزیری تەندروستی عێراق ڕوونیشیكردەوە، پەیڕەو كردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەو ناوچانەی ڕێژەیەكی زۆر لە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا تۆماركرابوو، كاریگەریەكی باشی هەبووە و بۆتە هۆكاری كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە