کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیاكانی پەیوەندی لە عیراق یەك ترلیۆن دینار قەرزدارن

.

06:08 PM - 22/05/2020

 (هەیسەم جبوری) سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كۆمپانیاكانی پەیوەندی زیاتر لە یەك ترلیۆن دینار قەرزدارن، هەوڵێكی جدییش هەیە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە.
(هەیسەم جبوری) ئاشكراشیكرد، كۆمپانیاكانی پەیوەندی یەك ترلیۆن‌و 9 ملیار دیناری حكومەت قەرزدارن، نیوەی زیاتری ئەو قەرزەش لەسەر كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم كەڵەكە بووە، ئەوی تریشی كەوتۆتە ئەستۆی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ‌و زەین. تەئكیدیشی كردەوە، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ دادگاكان كار بكەن تاوەكو ئەو قەرزە لە كۆمپانیاكان وەربگرنەوە.
هاوكات لیژنەی راگەیاندن‌و پەیوەندیەكانی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە: نوسراوێكیان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراقەوە بەدەست گەیشتووە پەیوەست بەو قەرزانەی لەسەر كۆمپانیاكانی بواری پەیوەندی‌و مۆبایل كەڵەكە بووە. نوسراوەكەش باس لە تانەلێدان لە هەموو ئەو بڕیارانە دەكات كە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی كوردستانەوە دەركراون‌و كۆمپانیاكانی پەیوەندی وەكو هۆكارێك پەنایان بۆ بردووە، بۆ ئەوەی خۆیان لە دانەوەی قەرزەكان بدزنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە