کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای ڕینۆ لە لێواری لەناوچووندایە

.

06:02 PM - 22/05/2020

وەزیری دارایی فەرەنسا دەڵێت، كۆمپانیای ڕینۆ بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل لەناو دەچێت، ئەگەر لە ماوەیەكی نزیكدا هاوكاری دارایی پێشكەش نەكرێت، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو قەیرانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تووشی بووە.
(برۆنۆ لۆ میر) وەزیری دارایی فەرەنسا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا وتی، كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل پێویستیان بەوەیە خۆیان لەگەڵ ئەم بارودۆخە ئابوورییە بگونجێنن، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبووە.
وتیشی، پێویستە كارگەی ڕینۆ لە شاری فلینی فەرەنسی دانەخرێت، بەڵكو پێویستە كۆمپانیاكە پارێزگاری لە زۆرترین ژمارەی دەستی كار بكات. لەو چوارچێوەیەشدا (جان دۆمینیك) سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای ڕینۆ بەچڕی كار دەكات لەسەر پلانێكی ستراتیژی نوێ‌و حكومەتیش پشتیوانی دەكات.
وەزیری دارایی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكان لەگەڵ كۆمپانیای ڕینۆ بەردەوامن، بۆ ئەوەی بڕی 5 ملیار یۆرۆیان بە قەرز پێبدرێت، بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە رێككەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە