کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵ: تەنها یەكەم رۆژی جەژن عەلوەكان دادەخرێن

.

05:59 PM - 22/05/2020

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، تەنها رۆژی یەكەمی جەژن عەلوەكان كراوە دادەخرێن‌و رۆژانی تر دەكرێنەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزاندا، بڕیاردرا تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراوبێت، بە پێچەوانەوە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان كراوە دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە