کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی: تائێستا پارەگەی بەغدا نەگەیشتۆتە هەرێم

.

03:27 PM - 22/05/2020

وەزارەتی دارایی: تائێستا پارەگەی بەغدا نەگەیشتۆتە هەرێم

وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی كوردستان تەئكید دەكاتەوە، ئەو بڕە پارەیەیی رەزامەندی لەسەر دراوە وەك موچەی مانگی ٤ی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، نەگەیشتووەتە دەستیان.
لەو روونكردنەوەیەی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی كوردستاندا هاتووە: سەڕەڕای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیداوە لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار وەك بەشێك لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەك تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، وێڕای سەختی باری دارایی‌و كەمبوونەوەی داهاتی هەرێم بە رێژەیەكی زۆر، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستیەتی لە فرۆشتنی نەوت‌و داهاتی ناوخۆ‌و قەرزكردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانی بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە