کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كیم جۆن ئون ریكۆردی كەمترین دەركەوتنی شكاندووە

.

02:20 PM - 22/05/2020

كیم جۆن ئون ریكۆردی كەمترین دەركەوتنی شكاندووە  

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژەیان پێداوە ، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوور كەمترین دەركەوتنی گشتی هەبووە.
لەو بارەیەوە ناوەندی ریسك گرووپ-ی كۆریای باشوور لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە ، كیم جۆن ئون لەماوەی مانگی نیساندا تەنها چوار جار دەركەوتوە و لەمانگی ئایاریشدا هیچ دەركەوتنێكی نەبووە، ئەوەش لەكاتێكدا لەهەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 27 جار دەركەوتوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە