کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگێك مۆڵەت دەدرێت بەو پەرلەمانتارانەی دەیانەوێت موچەی خانەنشینی رەتبكەنەوە

.

02:17 PM - 22/05/2020

مانگێك مۆڵەت دەدرێت بەو پەرلەمانتارانەی دەیانەوێت موچەی خانەنشینی رەتبكەنەوە

بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان مۆڵەتی 30 رۆژی دیكە دەدرێت بەو پەرلەمانتارانەی كە دەیانەوێت مووچەی خانەنشینی رەتبكەنەوە و وەرینەگرن, بەپێی گشتاندنەكە ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە هەر پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەمی پەرلەمان و خولەكانی دیكە كە دەیانەوێت دەستبەرداری خانەنشینیی پەرلەمانتاری ببن، دەتوانن لە 1ی تەموزەوە بۆ ماوەی 30 رۆژ سەردانی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی , گشتاندنەكەی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بە پشتبەستنە بە یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020، ماددەی 7، بڕگەی چوارەمی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە