کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمەڵێك مەرج بۆ دیاریكردنی كاندیدی وەزارەتی نەوتی عیراق دانراون

.

02:15 PM - 22/05/2020

كۆمەڵێك مەرج بۆ دیاریكردنی كاندیدی وەزارەتی نەوتی عیراق دانراون

عامر فایز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای بەسرە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا ، وەك ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای بەسڕە چەند مەرجێكیان هەیە بۆ ئەو كاندیدە كە پۆستی وەزیری نەوت وەردەگرێت و راشیگەیاند: مەرجی سەرەكییان ئەوەیە دەبێت كاندیدی وەزارەتی نەوت خەڵكی بەسرە بێت، دووەم مەرجیشیان ئەوەیە پێویستە كاندیدەكە بڕوانامەی باڵای هەبێت و پسپۆڕی و لێهاتوبێت لەبواری نەوتدا، چوارەم مەرجیشیان ئەوەیە نابێت كاندیدەكە سەر بەهیچ حزبێكی سیاسی بێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكردووە، ناوی پێنج كاندیدیان ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە، كە كۆدەنگی سەرجەم پەرلەمانتارانی بەسرەیان لەسەرە و دەیانەوێت لەناو پەرلەمانەوە یەكێكیان یەكلا بكرێتەوە و بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت هەڵبژێردرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە