کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو یانەكەی شاری مانچستەر بەردەوامن لەراهێنانەكان

.

02:10 - 22/05/2020

دوو یانەكەی شاری مانچستەر بەردەوامن لەراهێنانەكان
 یاریزانانی یانەكانی مانچستەر سیتی و مانچستەریونایتد بەردەوامن لەئەنجامدانی راهێنانەكانیان بەپێی ئەو پرۆتۆكۆلانەی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەری رێككەوتوون .
 چاوی كامێراكان لەئاسمانەوە وێنەی هەردوو یاریگای ئیتحادی تایبەت بەیانەی مان سیتی و ئۆڵدترافۆردی تایبەت بەمان یونایتدی گرتووە كاتێك یاریزانانی هەردوو یانە لەژێر چاودێریەكی وردی ئەمنی دەگەنە یاریگاكە  ئەوەی دیارە لەو ڤیدیۆیەدا  ژمارەیەك كارمەندی تایبەت لەدەرەوەی یاریگا رێنمایی یاریزانان دەكەن بۆ شێوازی راگرتنی ئۆتۆمبێلەكانیان لەدوری یەكتر  دوای ئەوە یاریزانان بەشێوەی تاك و بەبەكارهێنانی دەمامك و دەستكێش دەچنە ناو یاریگاكەوە ئەوەش لەچوارچێوەی رێكارەكانی تایبەت بەخۆپاراستنە لەڤایرۆسی كۆرۆنا  .

جێی باسە : یاریەكانی خولی نایابی ئینگلتەرا هاوشێوەی خولە ناوخۆییەكانی تر لەمانگی 3ی رابردوەوە بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وەستاوە و لەئێستادا هەنگاوی یەكەمی گەرانەوەی یاریەكان دەستی پێكردووە ئەویش راهێنانەكانی یانەكانە بەشێوەی تاك

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە