کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی یوفا گەشبینە لەبارەی ئەنجامدانی یۆرۆ لەساڵی داهاتوو

.

02:08 - 22/05/2020

سەرۆكی یوفا گەشبینە لەبارەی ئەنجامدانی یۆرۆ لەساڵی داهاتوو
 ئەلیكسەندەر چیفرین سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا  لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد: پێشبینی دەكات پاڵەوانێتی یۆرۆی 2020 وەك چۆن بریاری لەسەردراوە لەساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت .

 یۆرۆی 2020 كە وا بریار بوو لە 12ی شاری جیاواز لەكیشوەری ئەوروپا  لە مانگی داهاتوو  دەستپێبكات  بەڵا‌م لەمانگی 3ی رابردوو بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا  چیفرین هەفتەی رابردوو وتی : لەنێوان ئەو 12 شارەی میوانداری پاڵەوانێتی یەكە دەكات 3 شاریان كێشەی تیایە  بەڵام دوپاتیكردەوە ئەو مەترسیانە رێگە لەبەرێوەچونی یۆرۆ ناكەن  .

سەرۆكی یوفا بەرۆژنامەی مۆندۆی وت : پاڵەوانێتی یەكە لەساڵی 2021 ئەنجام دەدرێت و وتیشی : گرەو لەسەر ئەوە دەكەم و گەشبینم بەبەرێوەچوونی لەساڵی داهاتوو لەبەرئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا هەتایە بەردەوام نابێت  سەرۆكی یوفا ئاماژەی بەوەكرد: راستە بارودۆخەكە مەترسیدارە بەڵام باش دەبێت  و گەشبینی خۆی نیشاندا بەكۆنترۆڵكردنی ئەو ڤایرۆسەی كە زۆر زیانی بەخشتەی چالاكیە وەرزشیەكان گەیاند لەسەرتاسەری جیهان  هەرچەندە  ژمارەیەك خولی ناوخۆیی دەستیان پێكردۆتەوە لەوانە خولی ئەڵمانی  بەڵام یاریەكان بەبێ ئامادەبونی هاندەران بەرێوە دەچن و ژمارەیەك شارەزاش هۆشدارییان داوە لەوەی كە ئامادەبونی هاندەران سەلامەت نابێت تا ئەو كاتەی ڤاكسینی ئەو ڤایرۆسە بەرهەم دەهێنرێت  لەگەڵ ئەوەشدا چیفرین وای دەبینێت كە  دوركەوتنەوەی هاندەران .

 لەیاریگاكان زۆر درێژە ناكێشێت  و دوپاتیكردەوە: ئەوان ئامادەن بۆ ئەوەی یۆرۆی 2020 لەساڵی  داهاتوو ئەنجام بدەن بەجێبەجێ كردنی ئەو رێنماییانەی لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی ئاراستەیان دەكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە