.
02:07 PM - 22/05/2020
ژاپۆن دڵنیایی لە ئەنجامدانی ئۆلۆمپیاد دەكات
لەبەرامبەر لێدوانەكانی تۆماس باخی سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی نێودەوڵەتی حكومەتی ژاپۆن دڵنییایی دا لەسەر بەرێوەچوونی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ لە وادە و كاتی خۆی .
پێشتر تۆماس باخ رایگەیاندبوو : ئەگەر ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ كە ئەم ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دواخرا بۆ ساڵی 2021لە كات و ساتی خۆیدا ئەنجام نەدرا ئەوا هەڵدەوەشێندرێتەوە .
لای خۆشیەوە تۆسیرۆ مۆتۆی سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی ژاپۆن وەڵامی لێدوانەكانی تۆماسی باخی دایەوە و ئاشكرایكرد : سەرجەم رێكارەكان دەگرنە بەر لە پێناو ئەوەی ئەو رووداوە وەرزشیە گرنگەی جیهان لە كات و ساتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت ووتیشی : سەرجەم ئەگەر و بژاردەكان لەبەردەماندا كراوە دەبن و لە ئێستادا ئەگەری بەرێوەچوونی ئۆلۆمپیاد بە بێ ئامادەبوونی هاندەر یەكێك لە بژاردەكان دەبێت و هەرچەندە نامانەوێت ئەو بژاردەیەش سەربگرێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە