کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە دێربی پایتەخت هەفتەی 27ی بۆندس لیگا دەستپێدەكات

.

02:05 PM - 22/05/2020

بە دێربی پایتەخت  هەفتەی 27ی بۆندس لیگا دەستپێدەكات
 ئەمشەو سەعات 9 و 30 دەقیقە بەكاتی هەرێمی كوردستان و بەیاری دێربی پایتەخی نێوان هێرتابەرلین و  یۆنیۆن بەرلین لەیاریگای ئۆڵمپی لەبەرلینی پایتەخت ركابەریەكانی هەفتەی 27ی بۆندس لیگای ئەڵمانی دەستپێدەكات.

  یەكەم دێربی ئەم وەرزەی نێوان ئەم دوو یانەیەی پایتەخت لەرۆژی 2 ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو ئەنجامدرا تیایدا یۆنیۆن بەرلین لەدوا ساتەكان و بەگۆڵێكی بۆلتێر بەلێدانی سزا شكستی بەهێرتابەرلین هێنا  كە ئەوە یەكەم یاری نێوانیان بوو لەخولی پلەیەك لەنێوان دوو جەمسەرەكەی پایتەخت كە لەساڵی 1989 دیوارەكەی نێوانیان روخێنرا .

  هەردوو یانە راهێنانە ئامادەكاریەكانیان بۆ یاری دێربی ئەمشەو ئەنجامداوە بەو هیوایەی بتوانن 3 خاڵی یاریەكە بەسودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە  بەجۆرێك هێرتابەرلین كە نوێنەری بەشی خۆرئاوای پایتەختە  ئامانجیەتی بتوانێت درێژە بەبردنەوەكانی بدات لەدوای گەرانەوەی خولەكە  ئەوەش دوای ئەوەی جەولەی پێشوو توانی بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر لە هۆفینهایم بباتەوە  لەهەمان كاتدا دەیەوێت تۆڵەی شكستەكەی یاری چونی ئەم وەرزە بكاتەوە  لەبەرامبەردا یۆنیۆن بەرلین كە نوێنەری بەشی خۆرهەڵاتی پایتەختە دەیەوێت دووەم سەركەوتن لەم وەرزە لەبەرامبەر ركابەرەكەی تۆمار بكات و لەهەمان كاتیشدا قەرەبوی شكستەكەی بەرامبەر بایرن میونشن بكاتەوە كە لەجەولەی پێشوو لەیاریگای خۆی بە 2 گۆڵ بەو یانە باڤاریەی دۆڕاند  جێی باسە : هێرتابەرلین و یۆنیۆن بەرلین بەدوای یەكدا بە33 خاڵ و 31 خاڵ پلەكانی 11و 12ی ریزبەندی بۆندس لیگایان گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە