کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سادیۆ مانی لەپلانە سەرەكیەكانی ریاڵ مەدریدە

.

02:04 - 22/05/2020

سادیۆ مانی لەپلانە سەرەكیەكانی ریاڵ مەدریدە
 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی بەریتانی   پێشهاتێكی نوێی لەبارەی چونی سادیۆ مانی سەنیگالی لەیانەی لیڤەرپوڵەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو ئاشكرا كرد .
 بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی : زێنەدین زێدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید  وای پێش باشترە مانی لەپێش كیلیان مباپێ ببباتە ریزی یانەكەی بەتایبەت كە یانەی پاریس سان جێرمان بیرۆكەی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەبارەی مباپێ رەتدەكاتەوە  ئاماژەی بەوەكردووە : ریاڵ مەدرید تاكە یانەیە كە دەتوانێت وا لەسادیۆ مانی بكات یاریگای ئانفێڵد بەجێ بهێلێت  .

رونیشیكردۆتەوە :  پلانەكەی ریاڵ مەدرید دەستكردنە بەهەوڵی گواستنەوەی مانی لەم هاوینە ئەویش لەرێگەی پێشكەشكردنی داوایەكی گەورە دوای ئەوە و لەهاوینی ساڵی 2021 دەست بەهەوڵەكانی دەكات بۆ گواستنەوەی مباپێ  رۆژنامەكە دەڵێت : یەكەم پەیوەندی یانەی شاهانە لەگەڵ مانی لەمانگی 7ی ساڵی رابردوو بوو كە ئامانج لێی دڵنیا بون بوو لەهەڵوێستی ئەو یاریزانە سەنیگالیە بۆ رۆیشتنی لەلیڤەرپوڵ  جێی باسە : گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی پێشتر ئەوەی دوپاتكردەوە : مانی لەلیڤەرپوڵ دڵخۆش نییە دوای ئەوەی یۆرگن كلۆپ لەكاتی كێبڕكێ لەسەر خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لەم وەرزە پشتیوانی فیرجڵ ڤان دایكی هاورێی كرد و پشتی لەو كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە