کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری تواناكانی فیلیپ كۆتینیۆ بێت

.

02:02 PM - 22/05/2020

بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری تواناكانی فیلیپ كۆتینیۆ بێت
 راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە: یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دەستبەرداری تواناكانی فیلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی بێت كە بەخواستن لەریزی بایرن میونشن یاری دەكات  لەئێستادا كۆتینیۆ لەقۆناغی چارەسەركردنە لەو پێكانەی لەپاژنەی پێی راستی تووشی بوو  و دەستەی پزیشكی یانە باڤاریەكەش هیواخوازن ئەو یاریزانە لەپێش 27ی مانگی داهاتوو بۆ یاری كردن ئامادەبێت كە وادەی كۆتایی هاتنی بۆندس لیگای ئەڵمانیە  .

 بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی: كارگیرَِی بەرشەلۆنە  نایەوێت كۆتینیۆ بەیاریزانی تر بگۆڕێتەوە بەڵكو دەیەوێت بیفرۆشێت لەپێناو پەیداكردنی بڕە پارەیەك بۆ گرێبەستی نوێ  باسی لەوەشكردووە: یانەكانی چیڵسی و مانچستەریونایتد و لیستەر سیتی پەیوەندیان بەبەرێوەبەری كارەكانی و كارگێڕی بەرشەلۆنە كردووە ئەمە جگە لەوەی یانەی نیوكاسڵیش لەسەر خەتە بۆ ئەو یاریزانە لای خۆیەوە كۆتینیۆ دەیەوێت بگەرێتەوە پریمەرلیگ و یانەی چیڵسیش بەیانەیەكی شایستە دەزانێت تا یاری لەریزەكانی بكات  رۆژنامەكە دەڵێت : بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی كۆتینیۆی لەنێوان 80 بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووە و هەر یانەیەك رازی بێت بەحەرجكردنی ئەو بڕە ئەوا تواناكانی بەدەست دەهێنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە