کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رابیتەی پریمەرلیگ رازییە بەفرۆشتنی یانەی نیوكاسڵ

.

02:00 PM - 22/05/2020

 رابیتەی پریمەرلیگ رازییە بەفرۆشتنی یانەی نیوكاسڵ
راپۆرتێكی رۆژنامەوانی دوپاتیكردەوە : رابیتەی خولی نایابی ئینگلیزی  رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی یانەی نیوكاسڵ یونایتد لەبەرژەوەندی وەبەرهێنەرە سعودیەكە لەبەرامبەر 300 ملیۆن پاوەند  .

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سەنی بەریتانی : رابیتەی پریمەرلیگ رێگەی بە ئەماندا ستافیلی داوە كە دانوستانەكان بەناوی سندوقی وەبەرهێنەرە سعودیەكە بەرێوە دەبات و رێژەیەكی یانەكە بەدەست دەهێنێت گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكراوە بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە  .
رۆژنامە بەریتانیەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات : ئەوەی  لەو گرێبەستە كەم و كوڕی هەیە تەنها گواستنەوەی پارەكەیە  رونیكردۆتەوە : هۆكاری دواكەوتنی وەڵامی پریمەرلیگ لەسەر داوای فرۆشتنی یانەی نیوكاسڵ دەگەرێتەوە بۆ سەرقاڵ بونی رابیتەكە بەپرۆژەی چۆنیەتی گەرانەوەی یاریەكانی خولی ئینگلیزی لەدوای ڤایرۆسی كۆرۆناوە .

 رۆژنامەكە دەڵێت : تەنها بەگواستنەوەی پارەكە و رێكارەكانی ئەوا بەرەسمی گرێبەستەكە لەرۆژی یەكی مانگی داهاتوو رادەگەیەنرێت یاخود وادەیەك پێش ئەوەش  هاندەرانی یانەی نیوكاسڵ پشتیوانی رۆیشتنی مایك ئاشلی خاوەنی ئێستای یانەكە دەكەن بەهۆی پاشەكشەكردنی ئەنجامەكانی یانەكە و دابەزینی بۆ خولی پلەیەك بۆ دوو جار لە13ساڵی كۆتایدا  وا پێشبینی دەكرێت سندوقی وەبەرهێنانی سعودی لەسەدا 80 ی خاوەندارێتی یانەكە بەدەستبهێنێت و ئەماندا ستافیلی رێژەی لەسەدا 10 و هەمان رێژەش بۆ  هەردوو برا دیڤید و سیمۆن رۆبین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە