کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەل و پەلەكانی كۆبی براینت لەزیادكردنی ئاشكرا فرۆشرا

.

01:59 - 22/05/2020

كەل و پەلەكانی كۆبی براینت لەزیادكردنی ئاشكرا فرۆشرا
 كەل و پەل و پێداویستیەكانی كۆبی براینتی یاریزانی باسكەی كۆچ كردوو   لە كاروانی یاریكردنی لە ئێن بی ئەی لەگەڵ تیپی لۆس ئەنجلوس لەیكەرز بەكاری هێنابوو لەزیادكردنێكی ئاشكرادا لەبەرامبەر 202 هەزار و 590 دۆلار فرۆشرا  پارچەیەكی براینت لەلایەن گرومانی چینی لەبەرامبەر 75هەزار دۆلار كڕدرا  هەروەها سێتە تایبەتەكەی ئەو یاریزانە كۆچ كردووە كە لە یاری كۆتایی وەرزی 1999 بۆ2000 پۆشیبووی لەبەرامبەر 43 هەزار و 750 دۆلار فرۆشرا  درێسەكەی براینت لەوەرزی 2006 بۆ2007 بەبڕی 22 هەزار و 400 دۆلار فرۆشرا  بەڵام پێڵاوە وەرزشییەكەی كە واژۆی ئەو یاریزانەی لەسەر بوو بە 25 هەزار و 600 دۆلار فرۆشرا  جێی باسە : كۆبی براینتی تەمەن 41 ساڵ لەگەڵ جیانای كچە تەمەن 13 ساڵەكەی لەناو ئەو 9 كەسەدا بوون كە لەكاتی تێك شكانی هێلیكۆپتەرەكەیان لەكالا باساس لەویلایەتی كالیفۆرنیا گیانیان لەدەستدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە