کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەرۆژێكی وەك ئەمرۆ نادال و سیرینا وێنەیەكی یادگارییان گرت

.

01:58 PM - 22/05/2020

لەرۆژێكی وەك ئەمرۆ نادال و سیرینا وێنەیەكی یادگارییان گرت
 لەرۆژێكی وەك ئەمرۆ و لەساڵی 2014 هەریەكە لەرافائیل نادالی ئیسپانی و سیرینا ویلیامزی ئەمریكی وێنەیەكی یادگارییان گرت لەگەڵ جامی نازناوی پاڵەوانێتی فەرەنسای كراوە پێش دەستپێكردنی ركابەریەكانی ئەو وەرزە  رافائیل نادالی یاریزانی تێنسی سەرەزەوی ئیسپانی لەدوا 9 پاڵەوانێتی ئاستی تاكی ئەو پاڵەوانێتی یە توانی هەشت جار ببێتە پاڵەوان و توانیشی پارێزگاری لەنازناوەكەی بكات دوای بردنەوەی لەنۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی لەیاری كۆتایی پاڵەوانێتی یەكە  بەو بردنەوەیەش ژمارەی نازناوەكانی نادال لەپاڵەوانێتی یە گەورەكان گەیشتە 14 نازناو كە 9 نازناویان تایبەت بوو بەپاڵەوانێتی فەرەنسا  بەڵام ئەو ساڵە بۆ سیرینا ویلیامزی كچە یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەمریكی زۆر جیاواز بوو ئەوەش دوای ئەوەی لەقۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی یەكە لەبەرامبەر گابرین مۆگۆرۆزای ئیسپانی شكستی هێنا و ماڵئاوایی كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە